زایەڵە - ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە ئەو بابەتانە ڕەتدەكاتەوە كە سەبارەت بە وازهێنان لە سەروەری وشكانی یان دەریایی عێراق بڵاودەبێتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە ناوچەی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سنووری وشكانی لەگەڵ كوەیت بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 833ی ساڵی 1993ی ئەنجومەنی ئاسایش هاتووە كە تیایدا حكومەتی كۆماری عێراق بە تەواوی پابەندە و پابەندبوونە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان جێبەجێ دەكات، هەروەها سنوورە وشكانییەكان لەوەتەی بە فەرمی دانراون گۆڕانكارییان بەسەردا نەهاتووە و ناگۆڕدرێن.
وتیشی: ئەو خانووە حكومییانەی كە بە درێژایی پشتیوانیە سنورییەكانی نێوان عێراق و دەوڵەتی كوەیت دەكەونە سەر خاكی عێراق، پێش دروستكردنیان یان دوای گواستنەوەی دانیشتوانەكەیان لە هاوڵاتیانی عێراقیەوە بۆ گەڕەكی نیشتەجێبوون، كە دروستكراوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەیەكی جێگیرتر بۆ دانیشتوانەكەی، ئەمە كاریگەری لەسەر پیرۆزی سەروەری عێراق نییە، كە بژاردە نییە، بەڵكو ڕێگایەكە كە وەزارەت كار بۆ پشتڕاستكردنەوەی دەكات.