زایەڵە - د فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق :ناردنی پشکە بودجەی هەرێم بە ناتەواوی تەنها یەکێکە لە بۆمبەکانی نێو یاسای بودجە بۆ هەرێم دانراوە و ئێستا دەتەقێنرێتەوە و یاساکە بۆمبی زیاتری تێدا ماوە.

وتیشی: هەرێم واتێگەیشتووە داهاتی سیادی تەنها گومرگەکانە و 50%ی بۆ خۆی و 50%ەکەی تری بۆ بەغدا. عێراق دەڵێت نەخێر، داهاتی سیادی زەریبە و جۆرەکانی و رسوماتیش دەگرێتەوە.ئەمە کێشەیەکی گەورەیە و ڕێککەوتن لەسەری قورسە.

کامەران کەریم