له‌ هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی سیڤیلیه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی ڕیال سۆسیدادی میوانی برده‌وه.
 یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كردو چوار خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری مه‌غریبی یوسف نه‌سیری گۆڵێكی بۆ سیڤیلیه‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر دیێگۆ كارلۆسی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری سیڤیلیه‌ گۆڵی به‌رامبه‌ری سۆسیدادی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
 دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، یوسف نه‌سیری گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، پاشان هێرشبه‌ری سویدی ئه‌لێكساندێر ئیساك گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری سۆسیدادی له‌ خوله‌كی چوارده‌ تۆماركردو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلوشه‌شیشدا، یوسف نه‌سیری گۆڵی سێیه‌می خۆی و سیڤیلیه‌ی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ هاتریكی یاری و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده‌ هه‌شت گۆڵ.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی سیڤیلیه‌ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سۆسیدادیش به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت .
کۆتایی/.