زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند: چ ڕووقایمییەکە بتوانیت لەیەک ڕۆژدا لەلایەک کات وساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکەیت و داوا لە خەڵکی بکەیت بەجۆش وخرۆشەوە بەشداری پڕۆسەکەبکەن و لەلایەکی تریشەوە نیولیستی موچەی (دە) ڕۆژیش بڵاوبکەیتەوە کەهی مانگی حوزەیرانەو لەمانگی ئابدا دەدرێت .

وتیشی: گەربەمەبوترێت حوکمڕانی ڕەشید، خودا هەزارحوکمڕانی لەوشێوەیە لەناوببات چونکە زیاترلەسێ دەیەی حوکمی خۆماڵیدا بۆساتێکیش خەڵکیتان ئاسودەنەکرد. بەداخەوە ئەوەی پێی دەوترێت شکۆ بۆهیچ شتێک نەتانهێشتەوە و هەمووهەستەکانیشتان یەکسانکردەوە بەسفر .

ئەوەشی خستەڕوو: هەزارحەیف وئەسەف بۆئەوهەموو قوربانیدان وماڵوێرانیەی کە دران ،وئەوەش ئەنجامەکەیەتی .

کامەران کەریم