زایەڵە - فوئاد تەها روًژنامەنووس و چالاکوانی بواری جینوساید بەزایەڵەی ڕاگەیاند:لە کابینەی 8 حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەوکاتە لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بووم ، لەگەڵ هاورێم کاک موحسن شیروانی لیپرسراوی بەشی یاسایی وەزارەت ئەندامی ئەو لیژنەیە بووین کە بەریز ئەحمەد مام رەسول سەرپەرشتی دەکرد بۆ هاوتا کردنی موچەی کەس وکاری شەهیدان و زیندانی سیاسی لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق یەک بخرێت ، چەند جارێک سەردانی بەغدامان کرد و چەندان کۆبوونەوەمان ئەنجامدا لەگەڵ بەرێز سەرۆکی هەردوو دەزگای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عێراق.
وتیشی: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە چەند پێشنیارێک خرایە بەردەم لیژنەکەمان تاکو ئێمەش بە سەروی خۆمانی بگەێنین ،لەوانە داوا کرا لە بودجەی گشتی عێراق جێگا بۆ ئەو بڕە پارەیە بکرێتەوە کە بۆ دەدرێتە ئەو دوو توێژە .دیوانی چاودێری دارایی عێراق ورد بینی کەیسەکانی ئەو دوو توێژە بکات ،دۆسیەکانی ئەو دوو توێژە هەمان رێ و شوێنی شەهیدانی عێراق کە لە دەزگای شەهیدان دەگیرێتە بەر بگیرێتە بەر بۆ تۆمار کردنیان .
ئەوەشی خستەوو:لیژنەکەمان تەنانەت لەپاڵ ئەوەی ئامادەیی ئەوەمان نیشاندا کە چاودێری دۆسی شەهیدان بکرێت، ناوی سەرجەم شەهیدانمان دایە دەزگای شەهیدان،بەر لە تەواو بوونی کارەکانی کابینەی 8 ئەو پێشنیارانە درایە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڵام لە کابینەی 9ی حکومەتی هەرێم ئەو کەیسە کاری لەسەر نەکرا، هۆکارەکەی کاری من نیە قسەی لەسەربکەم.ئەوەی لێرەدا من مەبەستمە دوای ئەوەی حکومەتی بەغدا مەلەفی نەوتی گرتە دەست و داوای داهاتی ناوخۆی هەرێمی و دەروازە سنوریەکان دەکات و لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی دەبێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆیە پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە داوا بکرێت موچەی کەس وکاری شەهیدان بچێتە سەر بەغدا و موچەکانیان هاوتا بکرێت لەگەڵ شەهیدانی عێراق،بابەتێکی تر کە گرنگە لێرەدا باسی بکەم موچەی کەس وکاری شەهیدانی سەرنگەر جگە لە شەهیدانی سەرکردە زۆر کەمترە لە موچەی وارسی شەهیدانی عێراق کە موچەکانیان بەگوێرەی یاسای تایبەت بە مافی وارسی شەهیدان موچەی وارسی شەهید و زیندانیانی سیاسی سێ هەندەی کەمترین موچەی خانەنشینی دەبێت، لە هەمانکاتدا لە عێراق پلە بەندی بۆ شەهیدان نەکراوە وەکو ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ماف و امتیازاتی کەس وکاری شەهیدان کراوە شەهیدانی سەنگەر و جینوساید و شەهیدانی هاولاتی لەگەڵ ئەوەشدا شەهیدانی سەنگەر پلە بەندییان بۆ کراوە وەکو شەهیدی سەرکردە و وەزیری و پلە باڵا.
هێمای بەوەشکرد:بۆیە ئەگەر موچەی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا بکرێت ئەوە موچەی زۆرینەی شەهیدانی سەنگەر زیاد دەبێت و ژمارەیەکی کەم کە پێویستە حکومەتی هەرێمی چارەسەریان بۆ بکات دەمێنێ چونکە موچەکانیان زۆر لەو بڕە پارەیە زیاترە چونکە بە پلەی باڵا بۆیان کراوە.بۆیە ئێمە لەجیاتی ئەوەی تەهیدیدی هەڵوەشاندنەویە عێراق بکەین و بلێین والله گەر کورد لە حکومەتی عێراق بکشێتەوە ئەوە وەزعی سیاسی لەعێراق تێک دەچێت. با ئێمە کار لەسەر ئەوە بکەین کە مافەکانمان لە عێراق بەشێوەی یاسایی و برگەکانی دەستور بەدەست بهێنین، لەبەر ئەوەی چارەسەری زۆربەی کێشەکان لە بەغدان.
کامەران کەریم