زایەڵە - ئەنجومەنی پارێزگای سلێـمانی پشتیوانی لە داواکاری دانیشتوانی کفری دەکات.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبوونی بەرێزان جێگر و سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەن کۆبونەوەیەک لە ھۆڵی سەرۆکایەتی سەبارەت بە کێشەکانی کفری بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە لەگەڵ بەرێزان وەفدێکی رێکخراوی پشتیوانی و نوێنەرایەتی قەزای کفری بوو.
کێشە و گرفتەکان و لایەنی ئیداری و پەیوەندیدار بۆ چارەسەری گرفتەکان دەستنیشان کران.
ئەنجومەنی پارێزگا بەڵێنی پێدان پشتیوان و هاوکاری داواکارییەکان بن و ھەوڵی چارەسەریان بدەن لەپێناو خزمەتی گشتی خەڵکی تێکۆشەرو دڵسۆزی قەزای کفری بەسەرجەم تواناو دەسەڵاتەکانی ئەنجومەن.
کامەران کەریم