زایەڵە ـــ ئەستێرەی بەڕازیلی پاری سێن جێرمەن دیسان پێشنیار بووەتە یانەی بارسێلۆنا
گوڤاری"موندو دێپورتیو"ی سپانیا هەواڵی داوە کە یانەی پاری سێن جێرمەن ئامادەیە ئەستێرەی بەڕازیلی خۆی، نەیمار بفرۆشێت، ئەگەر پێشنیارێکی لەبار لە هاوینی داهاتوودا وەربگرێت.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بووەتەوە جارێکی دیکە نەیمار پێشنیار بووەتە یانەی بارسێلۆنا لە جێنشینی دەمبلێ لە ئەستۆ بگرێت. ئەستێرەی فەڕنسەیی لەم دواییانەدا لە بارسێلۆنا جوێ بووەتەوە و ڕوێشتووە بۆ پاریس.
گوڤاری "سپۆرت"ی ئسپانیا لەو بارەوە نووسیویەتی: ژاڤی ڕاهێنەری بارسێلۆنا چاک دەزانێت نەیمار لە بواری فەنی و تاکتیکییەوە یاریزانێکە خاوەن ئاستێکی بەرز و باڵا بەڵام ترسی ئەوەی لە دڵدایە کە بە هاتنی نەیمار بارودۆخی تیپەکەی تێک بچێت.
ژاڤی هەموو بیری لەسەر کاری تیپییە و ئێستاکە زۆربەی لە یاریزانەکانی جێ و شۆێنی خۆیان دۆزیوەتەوە و هاتنی نەیمار ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو دۆخە تێک بدات.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی