زایەڵە - وەکو ڕێکخراوی پاڵپشتی کفری و لە چوارچێوەی هەوڵەکانماندا بۆ داکۆکیکردن لە داواکارییەکانی دانیشتوانی شارەکەمان،  ڕۆژی یەکشەمە، سەردانی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێممان کرد.

سەرجەم داواکارییەکانی کفریمان خستەڕوو، بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکان درا، تەواوی داواکارییەکانی تریش لیژنە بۆ جيبەجێکردنیان پێکهێنراو بەم نزیکانە لیژنەکان دەست بەکاردەبن.

دانیشتنەکان بەگەرمی بەڕێوەچوون و جدییەتمان لە بڕیارەکاندا دەبینی، دواتر وردەکاری دانیشتنەکان بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو.

کامەران کەریم