زایەڵە - نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری و مامۆستای زانکۆ کۆمەڵێک ژمارەی لەسەر قەیرانی ئاو لە عێراقدا بڵاوکردەوە تێکڕای بەکارهێنانی ئاو لە عێراقدا بریتییە لە (60 ملیار) مەتر سێجا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: داهاتی ئاوی عێراق لە ساڵی (2019) بریتی بووە لە (93 ملیار) مەتر سێجا،ساڵی (2023) داهاتی ئاوی عێراق بووەتە (15) ملیار مەتر سێجا.
ئاماژەی بەوەشداوە: کەمکبوونی یەک ملیار مەتر سێجا لە پشكی ئاوی عێراق، بە واتای گۆڕینی (260 هەزار) دۆنم زەوی کشتوکاڵی دێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە:پشكی ئاوی تاکەکەس لە عێراقدا بۆ ساڵی (2019) بریتی بووە لە (2389) مەتر سێجا،ساڵی (2023) بریتییە لە (384) مەتر سێجا،لەئێستادا تەنها (14٪) پشکی (2019) پێکدەهێنێت.
هۆشداریش دەدات: بە پێی ئاماژە جیهانییەکان پێشبینی دەکرێت تا ساڵی (2040) عێراق وڵاتێکی بێ رووبار بێت، هەردو رووباری دیجلە و فورات بە تەواوی وشک دەکەن.
کامەران کەریم