زایەڵە - سەڵاحەدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پرۆژەیەكی ئامادەكردووە بەناوی چوار چێوەی نیشتیمانی دەنگە نارازیەكان.
د.سەڵاحەدین بابەكر بۆكوردیو وتیشی :ئەو پرۆژەیە ئامانج لێی ئەوەیە كە هەموو دەنگە نارازیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیدا بۆ ئەوەی بەشداربن لە هەڵبژاردن ، بەو ئومێدەی كە زۆرترین دەنگ بهێنن تاوەكو بتوانن لە ڕێی پەرلەمانەوە گۆڕانكاری ریشەیی لەهەرێمیی كوردستان بەدیبهێنن بەجۆرێك كە گۆڕانكاریەكە چۆنیەتی بەرێوەبردنی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستاندا بگرێتەوە.
كارگێرەكەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو دەشڵێت :ئەوەش بەوەدەبێت كە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگی پێویست بدات بەو بەرەیە تاوەكو بتوانن كابینەی داهاتوو ئەم بەرەیە پێكیبهێنیت.
کامەران کەریم