زایەڵە - قایمقامیەتی کۆیە ڕایگەیاند: تارق حەیدەری قائیمقامی کۆیە و بە ئامادەبونی هەر یەک لە بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبا و بەرێوەبەری پەروەردەی کۆیە و بەرێوەبەری فەرمانگەی کارەبا کۆیە و لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان.تاوتوێی دۆخی کارەبا کرا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە کە ئێستا خولی دوەمی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچێت، دوای گلەی و گازەندی هاوڵاتیان کە کێشەیان لە پێدانی کارەبا هەبوو لە کاتی تاقیکردنەوەکان.
لەو چوارچێوەیەشدا بە گفتوگۆ و ڕاوێژ، لەسەر ڕاسپاردەکانی بەڕێز قائیمقامی کۆیە بڕیاردرا
بۆ لەمەودوا لەپێناو خزمەتی زیاتری خوێنکاران و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، کارەبای پێویست دابین بکرێت و هەڵوێستی خاوەن مۆلیدەکان جێگای ڕێز و پێزانینە کەوا هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیەیان کرد، لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمان لەسەر ئەرکی خۆیان کارەبا دابین بکەن بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
کامەران کەریم