زایەڵە - وەزیری دارایی و  وەزیری پەروەردە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت بۆئەوەی وانەبێژان  بكرێن بەگرێبەست.

ڕۆژی سێشەممە 8 ی ئابی 2023 وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەكۆبونەوەماندا لەگەڵ وەزیری پەروەردە بڕیاردرا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت بۆئەوەی وانەبێژان  بكرێن بەگرێبەست  بەوەش زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ بودجەی گشتی زیاد دەبێت.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە و تایبەتە بە چارەسەركردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ و تێیدا هاتووە، كۆبونەوەمان ئەنجامدا ( هەردوو وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی و ئابوری ) بڕیارماندا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت، پاش چەندین كۆبونەوە و كۆكردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر ئەوبابەتە، هەردوولا رێكەوتن لەسەر كۆنوسێك كە تێیدا پێشنیاركراوە وانەبێژان بكرێن بەگرێبەست.

بەوەش بڕی چوار ملیار و 255 هەزار و 896 هەزار دینار زیاد دەبێت بۆ كۆی شایستە داراییەكانیان (موچە) كە لەئێستادا وەریدەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆنوسی لیژنەی هاوبەشمان پەسەند كرد هەردوو وەزارەت پێشنیاز دەكەین بكرێن بەگرێبەست.

کامەران کەریم