زایەڵە - سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند:  دووشەممە کۆتا رۆژی کارکردن بوو لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیك باخی بەختیاری و ئامادەکاری کرا بۆ ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاب، کاتژمێر 09:30ی سەرلەبەیانی شەقامی سەرەکی سلێمانی-تاسڵوجە (ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن) بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

وتیشی:  راستەوخۆ دوای کردنەوەی شەقامەکە، دەستدەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی برگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان بۆیان و لەگەڵ بەشێک لە شەقامی هەواری زانکۆ و شەقامی قلیاسان.

کامەران کەریم