زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: شەقامی دووسایدی جووتیاران لە شاری كەلار بەشی زۆری كارەكانی جێبەجێكراون و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی گەورەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
گوژمەی تەرخانكراوی پرۆژەی دووسایدی جووتیاران لە كەلار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكانە و لەلایەن شارەوانیی كەلارەوە كارەكانی جێبەجێ دەكرێن. بە تەواوبوونی كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری هاتوچۆی سنووری شارەوانییەكە دەبێت.
شەقامەكە بە درێژایی (٨٤٠)مەتر لە گەڕەکی جووتیاران تا شەقامی پشتێنەی کەلار و بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە بەستنەوەی شەقامی مزگەوتی سەردار بەگی جاف بە شەقامی جووتیارانەوە بە درێژای (٤٢٠)مەتر و پانی ٣٠مەتر بەشێوەی دووساید و بڕگەكانی پێكهاتوون لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندی شەقام بەشێک دەبێت لە پڕۆژەکە.
کامەران کەریم