زایەڵە - سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:هەوڵەکانمان بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری ، بە واژووی ۲۳ ئەندامی ئەنجومەن دووبارە جەختمان کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری لەئیدارەی گەرمیان و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکمان کرد بۆ ئەو مەبەستە .
وتیشی: بە سوپاسەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتیان دا بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری ، لیژنەکاتیەکە لەم ئەندامانەی ئەنجومەن پێکهاتوین لە صباح شەهید فتاح سەرۆکی لیژنە،کەریم علی ئەندام ، محمد شێخ وەهاب ئەندام .
ئەوەشی خستەڕوو: پێویست ئاماژە بەوەش بدەین ساڵی ڕابردو لە بەرواری ۲۰۲۲/۳/۱ بەیاداشتێک کە واژووی ۲٦ ئەندامی ئەنجومەن ی لەسەرە داوای بەقەزاکردنی ناحیەی ڕزگاریمان کرد و بەنوسراو ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرا ،
بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین لە داهاتوویەکی نزیکدا وەکو لیژنەی کاتی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئەو مەبەستەو ڕێکاری یاسایی پێویست لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەگرینەبەر بەپێی یاسای ژمارە ۳ ساڵی ۲۰۰۹ یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .
کامەران کەریم