زایەڵە ـــ هەینی بەروری١١ ی -ئابی-٢٠٢٣  گەشتی هەفتانەی گروپی شاخەوانی پایتەخت  بۆ دەڤەری بارزان گەلی زۆرگڤان و دالاش بە ئامادەبونی  ٣٦ ئەندام کاتژمێر ٧ ی بەیانی دەستیپێکرد.

ئەو گرووپە چالاکە شاخەڕۆییان کرد لەناو دارستان و تاڤگە دڵڕفێنەکانی کوردستان و نزیک ئێوارە کۆتاییان بە گەشتەکە هێنا و گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک.