زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەهۆی موشه‌ك و په‌لاماری به‌رده‌وامی درۆن گیانی هەموو هاونیشتنماییهكی ئەم هەرێمە لە مەترسیدایە، به‌ڵام لە درۆنەکان مەترسیدارتر، چاوساغیی ناوخۆیی و ڕەوایەتیدان بۆ ڕژانی خوێنی گەنجی ئەم گەلە ستەمدیدهیهیه، بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ره‌وایه‌تی به قڕكردنی كوردی بێ تاوان ده‌دات و ژیانی هەموان خراوه‌ته به‌ر ڕەحمی درۆنەکان.
وتیشی: له ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، ده‌زگای دژه تیرۆر، بۆ به‌رگری كردن له سه‌لامه‌تیی گه‌ل و پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه دروست ده‌كرێت، به‌ڵام لێره، پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا دژه تیرۆری كوردستان بووه به چاوساغ و سه‌كۆی پروپاگه‌نده بۆ ره‌وایه‌تیدان به ئۆپه‌راسیۆنی وڵاتی ده‌ره‌كی دژ به هاووڵاتیانی سیڤیلی گه‌لی كوردستان.
کامەران کەریم