زایەڵە - د، شێرکۆ حمەئەمین  مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی  بە زایەڵەی ڕاگەیاند: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەبیانوی ئەوەی،بەغدابەشەبوجەوشایستەداراییەکانی هەرێم نانێرێت خەڵکی،سزادەدات و موچەنادات،بەغداش بەهۆکاری ئەوەی هەرێم ئیلتیزامناکات و پاکتاوی ڕابوردوو نەکراوە دیسان پارە نانێرێت و موچە دابەشناکرێت، واتە هەردوو لایان وەک یەک سزای خەڵک دەدەن و خەڵک دەکەنە سووتەمەنی ناکۆکی ڕووکەش ونیازەشاراوەکانیان کەلەعورفی دەوڵەتداری و مافی وەک یەکییەوە دورەودژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دەستوریشە.کەواتە ئەرکی نوێنەرانی کوردنییە ئەوەی لەسەرشانیانە بیکەن،ئەی بۆ دەستەپاچەن، ئەی سەرۆک کۆمار نابێت پارێزەری مافی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بێت.

وتیشی: لەبارەی ئینتیماوە ئاشکرایە گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم و کوشتنی ئینتیمای تاک مۆدێلی دەسەڵاتی چەتەیی بنەماڵەیی هەرێمە کەئێستا ماڵی بارزانی و تاڵەبانی لەلوتکەیدان، چونکە نیشتمان شێرکۆ بێکەس وتەنی،ئەگەر نەتوانێت مشتێ هەتاوی ئازادی و نوایەک و نان و کەرامەتو ئازادیت بداتێ،ئیتر مانایەکی بۆ نامێنێتەوەودەبێتە دۆزەخ و خەڵک لێی هەڵدێت.

ئەوەشی خستەڕوو: واتە ئەوەی ئینتیما دەکوژێت خودی دەسەڵاتی کوردی خۆیەتی نەک بابەتی تر، هەرچەندە ئێستاش ئینتیمای خەڵک زۆر لە ئینتیمای دەستەبژێری گەندەڵی حوکمڕانی هەرێم بەرزترە و ئاستی هۆشیاری سیاسی خەڵکیش باشترە، بەگشتی دەسەڵاتی هەرێم خۆی گەورەترین دوژمنی خاک و قەوارەکەیە و وەک داگیرکەرێک هەڵسوکەوتدەکەن.

کامەران کەریم