زایەڵە - لە پارێزگایەكی عێراق، كە بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش لە خۆ دەگرێت، بەهۆی بهرزی پلهكانی گهرماوه، دەوامی فەرمانبەران تیایدا بۆ 50% كەم دەكرێتەوە.
پارێزگای دیالە، لە راگەیاندراوێكی فهرمیدا بڵاوی كردەوە: "بۆ دوو رۆژی داهاتوو، دەوامی فەرمانبەران لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی دیكەی پارێزگا 50% كەم دەكرێتەوە.
لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەو بڕیارە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە لە پارێزگای دیالە كە 50 پلەی تێپەڕاندووە.
کامەران کەریم