زایەڵە - بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند:کێ گومانی هەیە لەوەی ناوچەی هەورامان  و هەورامیەکان لە دەڤەرە دێرین و  کوردە هەرە رەسەن و پارێزەرانی هەرە ئەمینی  کەلتوری کوردەوارین و ، هەڵکۆڵینە کۆنەکان و کارە هونەریە دێرین و نوێیەکانیشیان  لە ئاستە بەرزەکانی  هونەری دەستڕەنگینی جیهانیدا خۆی دەبینێتەوە، هەورامان هەر لە کۆنەوە خۆی لە خۆیدا جۆرێک لە خۆبژیوی لامەرکەزی هەبووە و خواردن و خواردنەوە و پۆشین و ژیانگەی خۆی بە دەستی خەڵکە کارامە و پشتبەخۆبەستووەکانی دابین کردووە و بەوەش لە ناو کوردانداجێگایەکی بەرزی کۆمەڵایەتی و ژیاری و کوردپەروەری  بۆخۆی داگیر کردوە.

وتیشی: تۆ بڵێی دوای ئەو هەموو مێژووی سەروەری و جوانی و کوردپەروەریی و کۆڵندانە  واجبی هەموومان نەبێت لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا نەک هەر لە خورماڵ چەند پەیکەرێک بۆ کۆسەی هەجیج و کوردێکی هەورامی دروست نەکەین بە ڕانکوچۆغەی شاڵ و کوڵەباڵ وکەپەنکی شانی و کڵاش و پوزەوانەکانی پێی وکلێتەی سەری و باوڵە پڕ لە پێداویستیە جۆراوجۆرەکانی کۆڵی کە دوکانێکی گەڕۆک بوو بۆ گوندیەکانی کوردەواری، لە ژێریشیا بنوسین ئێمە تا خاوەنی هەورامان بین سەربەرزانە دەژین.

کامەران کەریم