زایەڵە - سالار مەحمود چاودێری سیاسی بە زایەڵەی ڕاگەیاند: بۆ راگرتنی ھێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، ئەرکی دەوڵەتی عیراقە ئەم دۆسیەیە بباتە ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیاری دژە فڕین بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.شەھید کردنی سێ ھاوڵاتی بە رەگەز عەرەب لەسەر رێگای سەرەکی و گشتی پێنجوێن. شەھیدکردنی دوو ھاوڵاتی کورد لە رێگای گشتی دوکان. پەلامارە بەردەوامەکانی تریش بکرێتە دۆسیەی سکاڵا دژی تورکیا.

وتیشی: تورکیا دۆخێکی ناسەقامگیری لە ھەڕێمی کوردستان دروست کردوەو، بەم تاوانانەوە ناوەستێ و پێویستە رابگیرێت.ئەم شەڕە ناڕەوایە، تاوانی نێودەوڵەتی مەترسیدارەو، تەنیا دژی لایەنێک یا چەند لایەن و دەڤەرێک نیە شەڕی ھەموو کوردە. دۆخەکە ھەڵوێستی جدی و کرداری گەرەکە، بێدەنگی لەبەرامبەریدا تەسلیم بوونە.

کامەران کەریم