زایەڵە - پەرلەمانتارێكی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر دابەزیوە و دەیان هەزار شوقە مەترسی نەمانی ئاویان هەیە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پێشوو رایگەیاندووە: 7 ساڵە هاواردەكات و چارەسەری بنەڕەتی دەخاتەڕوو گوێ ناگرن، شەو و رۆژی وا هەیە 7 بیری ئاو وشك دەبن، ئاستی ئاوی ژێرزەویش دابەزیوە بۆ ئاستێكی مەترسیدار.
رونیشیكردووەتەوە: دەیان هەزار شوقە مەترسی نەمانی ئاویان هەیە، پارێزگارو هیچ كەس قسەی لەسەر ناكات و لە نێو پرۆژە دەیان بیریان لێداوە، دەریاچەی دەستكرد دروست دەكەن و نافورەی گەورە و 2 ملیۆن مەتر سەوزایی بەئاوی بیر بۆ یاریگای گۆڵف.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو: ئەوەش بۆ ئەوەی ڤێلایەك 6 بۆ 10 ملیۆن دۆلار بكات، لەسەنتەری شاریش 13 ملیۆن مەتریان وەرگرت كە بەهاكەی نزیكەی 5 ملیار دۆلارە، با هەزاران كۆڵانیش بێ ئاوبن.
کامەران کەریم