نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازى له شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌ي نێوان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و گرنگيى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد_19 و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رميى شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ته‌واوبوونى ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگيى قه‌ته‌ر و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى له ناوچه‌كه‌دا كرد و خۆشحاڵيى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن هاوبه‌شى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى باشتر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى هەروەها خۆشحاڵيى خۆى به بڕيارى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌ربڕى و به ده‌رفه‌تێكى باشتر بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستانى له قه‌ڵه‌مدا و دووپاتى كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيرى و ياساى هانده‌رى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێم و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌موو عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.