زایەڵە ـ کلیپی گۆرانی "یاسی سپی" بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووریی موزیکزانی کورد "فەرنوود ئیلهامی" و بە دەنگی "حه‌میدڕ‌ه‌زا تورکاشوه‌ند" بڵاوکرایەوە.

"یاسی سپی" (یاس سپید) گێڕانه‌وه‌یه‌کی هیوابه‌خشه له زمانی "مه‌ولانا" شاعیری ناوداری ئێرانی که به پێی مه‌قامی سه‌حه‌ری و مۆسیقای خانقاکانی کوردستان بە ئاوازدانەری موزیکزانی کرماشانی "فەرنوود ئیلهامی" ساز کراوه.  

"سه‌حه‌ر" یا "سه‌حه‌ری" له مه‌قامه مێژووییه‌کانی زوڕنا و ته‌نبووره. یه‌کێک له مه‌قام بێژان دێرینه‌کان، سه‌باره‌ت به مه‌قامی سه‌حه‌ری به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: ئه‌م مه‌قامه له ساڵانی کۆنه‌وه؛ پێش خۆرهه‌ڵات و تا سپێده به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه و هیوابه‌خشین ژه‌ندراوه و مزگێنی خۆرهه‌ڵاتێکی دیکه به مرۆڤ ده‌دات. ئه‌م مه‌قامه هێواش هێواش، چۆته ڕیزیی مه‌قامه‌کانی ته‌نبووره‌وه و به پێی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م ئامێره له نێوان یارسانییه‌کان و ده‌روێشه‌کاندا هه‌ست و پێگه و سۆزیی عیرفانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.   

خاڵی سه‌رنجڕاکێش له ساز کردنی کلیپی گۆرانی "یاسی سپی" ئه‌وه‌یه که تۆمار کردنی دیمه‌نه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه مۆسیقاییه به ئاماده‌بوونی ژه‌نیارانی گرووپه‌کانی ته‌نبوور و ده‌فی "ساجنار" و "دوچار" له کۆمه‌له‌ی مێژوویی نارنجستانی قه‌وام له شاری شیراز ئاماده کراوه که هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆخۆی وه‌کوو که‌شووهه‌وای شیعر و مۆسیقای "یاسی سپی" تا سپێده درێژه‌ی کێشا.  

ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له ئاماده‌کردنی کلیپی "یاسی سپی" ‌ئاماده‌بوون، بریتین له:  
گۆرانیبێژ: حه‌میدڕ‌ه‌زا تورکاشوه‌ند، ئاوازدانه‌ر، ژه‌نیاری ته‌نبوور و سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپی "ساجنار": فەرنوود ئیلهامی، دابه‌شکردنی ئامێره کوتراوه‌کان: عه‌لیڕه‌زا نه‌سیری فه‌رد، شاعیر: مه‌ولانای ڕوومی، وێنه‌گران و ده‌رهێنه‌ری هونه‌ری: پووریا شاه‌ئیبڕاهیمی، موحسین ڕه‌شیدی، مۆنتاژ: پووریا شاه‌ئیبڕاهیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی، فۆتۆگڕافه‌ر: محه‌مه‌د فه‌ره‌یدوونی، فۆتۆگڕافه‌ر: ڕه‌زا ڕه‌جایی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: حوسێن فرووزان، دیزاینی پۆستێر: ساره فالیزی، تۆمار کردن، میکس و مه‌ستێر: مێسباح قه‌مسه‌ری، تۆمار کردنی ده‌ف: ته‌وحید وه‌حید، بڵاو کردنی نێوده‌وڵه‌تی: زه‌نگ ڕێکۆرد.

ئه‌ندامانی گرووپی موزیکی "ساجنار" بریتین له: 
سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ: فەرنوود ئیلهامی و ژ‌ه‌نیاران: حوسێن فرووزان، ئێحسان قوربانی، بێهراد غیاسی، حوجه‌ت دێهقان، فه‌ردین حه‌یده‌ریان، سارا فرووغی، دیانا مورادی، حه‌میدڕه‌زا سه‌یاح، ئیلهام قوربانی، بێهنام زیلووئی، نازه‌نین نه‌دیمی، مه‌حفووزه ئێفتخاری، سه‌روه‌ناز موزه‌فه‌ری، ڕه‌‌زا ئه‌ژده‌ری، فه‌رهاد که‌شاوه‌رز، عه‌لی دێهقانی، موجته‌با مه‌حموودی، نادر ئه‌میری، ته‌ناز سه‌مه‌نده‌ر، جه‌لال موختاری، سه‌عید عه‌تایی، سه‌عید موسته‌عه‌لی زاده و بێهنام نیعمه‌توڵاهی.

ئه‌ندامانی گرووپی ژه‌نیارانی ده‌فی "دوچار" بریتین له:  
سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ: عه‌لیڕه‌زا نه‌سیری فه‌رد و ژ‌ه‌نیاران: محه‌مه‌د ئه‌ردشیری، مینا عه‌سکه‌ری، فاتمه جه‌هڕومی، زه‌هرا شه‌ڕه‌فی، فیرووزه ئاناهید، ئاڕمان عابێدی، موجته‌با ده‌ریانه‌وه‌رد، زه‌ینه‌ب عه‌باسی، مریه‌م شوکووه، ساناز به‌رقی، ماڕاڵ ڕه‌ئیسیان، عه‌لیڕ‌ه‌زا ئه‌حمه‌دی، ئێلمیرا جه‌ماڵی، ڕوکسانا مه‌یدان شاهی، کیمیا شیرجه‌نگ، گوڵروخ هونه‌رمه‌ند، فاتمه زارع، زه‌هرا هاشمی، زه‌هرا مه‌جیدی، محه‌مه‌دڕه‌زا سادقی، ئایدا فزوونی، موژده حوسێنی پوور، موحسین مه‌‌حموو‌دی، حه‌دیس زارع، زه‌هرا دێهقانیان، عه‌سه‌ل زارعی، فه‌ڕشاد ئیبڕاهیمی، مه‌تین خوشخوو، ئێلمیرا پایدار، موعین نوورانی، ئاتنا ئه‌میری موقه‌ده‌م، فه‌ریماه کارگه‌ریان، مه‌ریه‌م ڕه‌حمانی، حووریه ته‌وانگه‌ر، سومه‌یه دارسه‌نج، مێهرنووش فه‌رجام، مینا ئاشنا و ئایسا غه‌فاری.

مەنسوور جیهانی