زایەڵە - داراسێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەداخەوە بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنە عێراقیەکان ڕۆژانە بینەرو بیسەری شتانێک ئەبین کە دواجار بۆ ناوبانگی هەرێم مایەی نیگەرانیە وە بەرپرسیاری ئەم ڕووداوانە دەسەڵاتدارانی هەرێمن.کەلوپەلە دزراوەکانی پاڵێوگەی بێچی دوای ( 9 ) ساڵ لە دیارنەمان بە داخەوە بەپێی لێدوانی ئەوان ئەڵێن لە شیمالی عێراق بوە واتە کوردستانەکەی خۆمان . ڕۆژانە باسی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە لە خاڵە سنورەکان و لە هەرێم وە بەڕێگای نایاسایی دۆلارێکی زۆر ڕەوانەی دەرەوە دکرێت.
وتیشی: محمد شیاع سوودانی سەرۆگ وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمەڵێک کەرستەی کێڵگەی نەوتی باکورمان کە لەسەردەمی شەڕی داعش دیارنەمابوون دۆزیوەتەوە.ڕاشیگەیاند،ئەو کەرستانە لەچەند ناوچەیەکی هەرێم گەڕێندراونەتەوە، کە نزیکەی 60 بارهەڵگرە، بەبەهای ملیۆنان دۆلارە. بەمەش دەتواندرێت کێڵگەکە بەکاربخرێتەوە و کەتوانای بەرهەمهێنانی 160 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەیە و یەکێکە لەگەورەترین کێلگەکانی عێراق.
کامەران کەریم