زایەڵە – گەورەشاخەوانێکی کورد لە ئێران وێنەی مام جەلال لە بەرزترین شاخی ئەو وڵاتە هەڵکرد.

ڕەزا ڕەحمەتیان گەورەشاخەوانی ئێرانی خەڵکی کرماشان لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەدا ڕێگەی ڕۆژئاواوە شاخی دەماوەندی بە بەرزیی 5761 مەتر بڕی و لەم سەرکەوتنەدا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد.

ڕەحمەتیان  بۆ دووەم جارە وێنەی مام جەلال لە سەر ئەو شاخانەی پێیدا سەردەکەوێت هەڵدەکات.

ئەم شاخەوانە کوردە لە بەرنامەی پێشوودا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی وڵاتی فەرەنسا هەڵکردبوو، بەم شێوەیە خۆشەویستی خۆی بۆ کەسایەتی سەرۆک مام جەلال دووپات کردەوە.

ڕەزا ڕەحمەتیان ڕایگەیاندووە کە بەنیازە وێنەی مام جەلال بباتە سەر بەرزترین شاخەکانی جیهان.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە تێچووی بەرنامەی سەرکەوتن بە سەر شاخەکانی فەرەنسا و ئێران لە سەر خۆی بووە و تێچوویەکی لە هیچ دامودەزگایەک وەرنەگرتووە.