زایەڵە - سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی، دابینکردنی ١٠ کورسی خوێندنی باڵا لە ئێران بۆ ئەندامەکانی ڕادەگەیەنێت.
كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دووشەم ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم و هەروەك ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش ١٠ کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرایان بۆ ئەندامانی لقەکەیان لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین کردووە.

کاروان ئەنوەر، باسی لەوەش کردووە کە دابینکردنی ئەو کورسییانەی خوێندنی باڵا “بە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگای میدیایی (جام كوردی)” بووە.

بەگوێرەی گوتەکانی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، خوێندن لەم ئۆفەرەدا بە خۆڕاییە و داواشی کرد، “خوازیارانی خوێندن سەردانی بارەگای لقی سلێمانی بكەن بۆ زانینی مەرج و پێداویستییەكان”.