زایەڵە - لە سەر ڕێگای کەلار -کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سکیلێکدا کەسێک بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لە سەر ڕێگای  کەلار - کفری  بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجام بدا بەئاراستەی قەزای کفری بگەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بەهەمان ئاراستە ڕۆیشتون و پێکیانداداوە پاشان بەهۆیەوە نیسان پیکابەکە، وەرگەڕاوە و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکەش برینداربوە.

تیمەکانی هاتووچۆی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتونەتە سەر ڕووداوەکە و  لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.

کامەران کەریم