زایەڵە -  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە هاوڕێیەتی جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەری شوێنەوارو نوێنەری گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێز عادل صدیق مێژووناس، ماڵی وەسمان پاشای جافی بەسەرکردەوە” کە بڕیارە بە هەمان نەخشەی خۆی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار لەسەر ئەرکی کەسایەتی و سەرمایەداری ناوداری هەڵەبجە؛ بەڕێز ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی بونیاد بنرێتەوە.

‎پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ بەڕێز ئاسۆی حاجی محمد و بنەماڵەکەیان دووپات کردەوە کە ڕۆڵێکی گەورەو بەرچاویان لە بونیادنانەوەی پارێزگاكە هەبووە و پشتگیری و پشتیوانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی  بۆ هەنگاوە ئیداری و کارگێڕییەکانی دووپاتکردەوە.

کامەران کەریم