زایەڵە - باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە عێراق پابەندبوونەكانی خۆی سەبارەت بەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ ئێران واژۆ و جێبەجێ كردووە.
عەوادی ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێكدا كە پێشتر لە سەكۆی ئێكس لە تویتەر  بەڵاویکردووە، ڕایگەیاندبوو : گرنگترین بنەماكانی سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە كە عێراق لایەنێك نییە بۆ زیانگەیاندن بە دراوسێكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەروەری عێراق پێویستی بە لێكتێگەیشتنی ئەمنی هەیە بۆ پاراستنی سنوورەكانی عێراق لە هەر دەستدرێژییەك، بۆیە عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران واژۆكرد كە بە مەرجی (رێگریكردن لە دزەكردنی چەكداران، ڕادەستكردنی كەسانی داواكراو، چەكداماڵین و لابردنی كەمپەكان)، عێراقیش پابەندبوونی خۆی جێبەجێكردووە.