زایەڵە - پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە حەفارەیەكی دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە حەفارەكەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو حەفارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ب،ع لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن.
کامەران کەریم