زایەڵە - ئەحمد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە شاری بەغداد.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی زایەڵە کەوت وتی کە وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری پێشوازی لەهاووتا ئێرانیەکەی ئەحمد وەحیدی وشاندی یاوەری کرد لەفڕۆکەخانەی بەغداد.
 وتیشی کە شمری جەختیکردەوەسەر پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوولا، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەردوولا کۆبوونەوەیەک سازدەدەن بۆ باسکردنی چەنددۆسیەیەک.