زایەڵە - سەعد مەعن بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد: زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتكار لە رێگەی دەروزە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكانەوە هاتوونەتە عێراقه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ چله‌ى ئیمامى حوسه‌یندا.
 
سەعد مەعن وتیشی:پڕۆسەی گواستنەوەی زیارەتكاران بەشێوەیەكی باش ئەنجامدەدرێت جگە لە بوونی چەند رووداوێكی هاتووچۆ، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنیان گرتووەتەوەبەر وەك جێگیركردنی هێزی ئەمنی لە شەقامە سەرەكییەكان بۆ رێگری لە دووبارە نه‌بوونەوەی رووداوەكانى هاتووچۆ.
 
کامەران کەریم