زایەڵە - رۆژی یەک شەممە بەشی سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٣ لەسەرفەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەشی سیسـتـمـی ئەلـیکـتـرۆنـی مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبهرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیمان پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە و شۆفێران بەگشتی دەکاتەوە.
هێمای بەوەشکرد: داواکارین لە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە مۆڵەتیان بە سستەمی نوێ و ئەلیکترۆنی دەرهێناوە لە ڕۆژی یەکشەممە بەدواوە دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان.
کامەران کەریم