زایەڵە ـــ هەواڵنێران و کارناسانی بازاڕی گواستنەوە وەرزشییەکانی ئەورووپا هەواڵیان لە ڕێککەوتنی تەواوی دوو یانەی میلان و پۆرتۆ داوە لەسەر گواستنەوەی مێهدی تارێمی.
دوایین هەواڵەکان باس لە گواستنەوەی مێهدی تارێمی دەکات بۆ تیپی تۆپی پێ میلان.
هەواڵنێران و کارناسانی گواستنەوەکانی تۆپی پێ ئەورووپا، لەوانە (ساشا تاولێری) و (مایکل رینکون) ڕایانگەیاندووە، ڕێکەوتنی تەواو لە نێوان یانەی پۆرتۆی پورتێگال و میلانی ئیتالی ئەنجام بووە و بۆندی تارێمی لەگەڵ میلان بۆ سێ ساڵ درێژەی هەیە و دەتوانێت بو ساڵی چوارمیش دووپات بێتەوە.
بڕی پارەی ئەو گواستنەوە 15 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندراوە لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی جیاواز.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی