زایەڵە - ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی كوشتنی به‌رپرسێكی باڵای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.

ئاژانسی (ئه‌نه‌دۆڵ) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌ گوندێكی سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ به‌ناوی (رێزان بۆتان) كه‌ ناسراوه‌ به‌ ڕێزان گونگه‌ن بكوژن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ناوی خوازراوی ڕێزان گونگه‌ن له‌ گوندێكی پارێزگای سلێمانی خۆی حه‌شاردابوو و چالاكی ئه‌نجام ده‌دا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێزان بۆتان له‌نێو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ مه‌شق و راهێنانی تایبه‌تی پێ كرابوو بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرش و كاری تیرۆریستی له‌نێو خاكی توركیا.