زایەڵە - پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی بیوەك ، زڵزڵە ، چنارە ی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی ( ٥٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکان توانیان بە ماوەی هەشت کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .
کامەران کەریم