زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: پارە بۆ مووچە هەیە، لە کۆی ئەو پارەیەی بۆ مووچە پێویستە و نزیکە 900 ملیار دینارە، بەغا 500 ملیار دینار دەنێرێت، داهاتی ناوخۆش نزیکەی 320 ملیار دینارە و هاوپەیمانان 28 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە دەنێرن، بەم پێیە کەمتر لە 100 ملیار دینار کورتهێنان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئاشکراشی کرد، ئەوەی وەزیرەکان و بەرپرسانی حکومەت باسی ناکەن ئەوەیە کە بەگوێرەی یاسای بودجە دەبوایە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکرایە، بەڵام لەو لەو بڕە 85 هەزار بەرمیل رادەست دەکرێت و چارەنوسی 315 هەزار بەرمیلەکەی دیکە و داهاتەکەی دیار نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە وبڕە بەشێکی دەفرۆشرێت کە یەک تەنی بە 275 دۆلارە و بەشیکیشی دەدرێتە پاڵاوگەکان، بە بێ ئەوەی بزانرێت داهاتەکەی چی لێدێت و هیچ وەزیرێک ئەمڕۆ ئامادەنەبوو لە بارەی داهاتی ئەو 315 هەزار بەرمیل نەوتە و داهاتەکەی روونکردنەوە بدات.
کامەران کەریم