زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی شنروێ گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ سەر ئەشکەوتی کونە کەمتیار، ئەشکەوتی کونە کەمتیار بە یەکێک لە درێژترین ئەشکەوتەکانی کوردستان و عێراق دائەنرێت و ئەکەوێتە ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ و درێژییەکەی دەگاتە (٥٠٦٠ ) مەتر.
سەرەتای گەشتەکە لە (گوندی مەملەحەوە دەستی پێکرد و شایانی ئاماژەیە کە ئەو ئەشکەوتە ئەشکەوتێکی زۆر تاریکە و لق و ڕێڕەوی زۆری لێ دەبێتەوە و ژمارەیەکی زۆر شەمشەمە کوێرەی تیایە کەش و هەوای ناو ئەشکەوتەکە لە هاویندا فێنکە و لە زستاندا گەرمە
شایانی باسە خەڵکی ناوچەکە ناویان بۆ هەندێک لە ڕێڕەو و تونێلەکانی ناو ئەشکەوتەکە داناوە لە دێر زەمانەوە
لەوانەش:
(هۆڵی سینەما- بەردە گەورە-
شەیتان بازاڕ- ڕاستە شەقام- حەمامەکە- مەشکە ڕەقە- جمجمەکە- غڕۆمەکان)
گەشتێکی زۆر جوان و تایبەت بوو و بە سڵامەتیش کۆتایی پێهات.