زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لەئەنجامی زانیاری وورد لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی  ئومەران لە سەر هاتنی ماددەی هوشبەر بو پارێزگای هەولێر و دواتر بە سەرپەرشتی راستەوخوی  بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بە هەماهەنگی لەگەل بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی  ئاسایشی دەروازە سنووریەكان تیمێكێ هاوبەش پێك هێنڕا .

توانرا لە شاری هەولێر  دەست بگێریت بەسەر ئەو برە مادەیە و چەندین  كەس بەتومەتی بازرگانی كردن بە ماددەی  هوشبەر دەستگیر كران وپەراوی ڵێكولینەوە بو ئەنجامدەرانی ئەو كارە كرایەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە ئەو كەسانە  پێشتریش بە هەمان تومەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هوشبەر دەستگیر كرابوون .

بە ناوی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە  بەرێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران  دەکەین کە بە شەو ڕۆژ لە ئەرک دان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گشتی سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست.

هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە شەو ڕۆژ دەخەینە سەر یەک بۆ ئارامی و پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان.

کامەران کەریم