زایەڵە - ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند:؟ هێزه‌كانیان دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵای عێراق ده‌سوتێنن. 

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌:  دوای ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ڕویاندا، زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ركه‌وتن كه‌ له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا تێیدا ئاڵای عێراق ده‌سوتێنن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌ لێكه‌وته‌وه‌، چونكه‌ سه‌رپێچی له‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری له‌ پارێزگای كه‌ركوك جوڵه‌یان كردوه‌ بۆ به‌دواداچون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا.

کامەران کەریم