زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئێران و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئێران سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ یارمەتی و ئاسانکارییەکانی گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی لە یادی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن‌دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 11-9-2023) رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محه‌ممه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وەکەدا بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، رێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان،'' تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيهكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه؛ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا "هه‌رگيز رێگه‌ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.''
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختى له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييهكانى له گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له يادى چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن‌دا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.