زایەڵە - پسپۆڕێکی جوگرافیا بۆ زایەڵەوە : بۆ تێگەیشتن لە بەهێزی بوومەلەرزەکەی مەغریب و وێرانکارییەکەی دهمهوێت ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەسەر نەخشە بخهینه ڕوو
شوان جاف پسپۆری جوگرافیا بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بوومەلەرزە کوشندەکەی مەغریب ڕۆژی هەینی (8/9/2023) ناوەندی لە چیای ئەتڵەسی بەرز(تهل) بوو کە نزیکەی ٧٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مەراکێشەوە دوورە، کە ناوەندێکی قەرەباڵغی گەشتیاری و ڕۆشنبیرییە و نزیکەی ٨٤٠ هەزار کەسی تێدایە.
وتیشی: نەخشەكه ئەو ناوچانە نیشان دەدات کە زۆرترین كاریگهری بوومەلەرزەیان تێدابووە، لە ڕهنگی زەردەوە دەست پێدەکات تا سوور تا مارۆنی کە ناوەندی بوومەلەرزەکەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، کەناڵی دەوڵەتی مغریب 2M بڵاویکردەوە، لە بوومەلەرزەکەی شەوی هەینیدا 2012 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2059 کەسی دیکەش برینداربوون.
هێمای بەوەشکرد: خراپترین کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە لە کۆمەڵگە شاخاوییە گوندنشینەکاندا دەرکەوت، کە تەنانەت لە كاتی ئاسایشدا كه پێگەیشتنیان قورسه بۆ هاوڵاتیان.
کامەران کەریم