زایەڵە - سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (٥)لەپێشوازی ساڵی نوێی خوێندندا گروپی وێنەكێشانی زریوەی ڕێكخراوی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان لقی هەڵەبجە،بەدروشمی ( كارەكانمان بەرهەمی ماندوبوون و زادەی خەیاڵمانن و مورووە ڕەنگاو ڕەنگەكانمان بەپەنجەكانمان نەخشاندووە)پێنج هەمین پێشەنگای بۆ منداڵانی چاوگەشی سنوری پارێزگای هەڵەبجە کردەوە لەپارک و شاری یاری هەڵەبجە،لە پێشانگاکەدا بەرهەمە نمایشكراوەكان بۆ فرۆشتن بو بۆ هاندانی منداڵان تا بتوانن بەداهاتی خۆیان پێداوستی ساڵی نوێی خوێندنیان دابین بكەن.
کامەران کەریم