زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، "دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ بەشەخۆراكی سەرجەم مانگەكان بدرێت و هیچ مانگێك نافەوتێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم  رایگەیاند:  بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەبێت هاوڵاتییان لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بریكارەكانیان بكەن تا بەشەخۆراكەكەیان وەربگرن بەو پێیەی خراپ دەبێت ئەگەر نادەگەڕێتەوە بۆ كۆگاكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئێمە بریكارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە كە بەشەخۆراكەكانیان وەربگرن و ئەوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

لەبارەی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانەوە، بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاشكراشیكرد:ئەمساڵ بەشەخۆراكی مانگی حەوت دابەشكراوە و دەستبەدابەشكردنی مانگی ئاب دەكرێت و لە كۆگاكان ماددەیەكی خۆراكی زۆر لەبەدەستدایە و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ سەرجەم مانگەكان بدرێن و هیچ بەشە خۆراكێك نەفەوتێت.

کامەران کەریم