زایەڵە - لە راگەیێندراوێکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا هاتووە: "تەنها لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا له‌ ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق زیاتر لە شەش هەزار و 728 هاوسه‌ر جیابوونەتەوە، ئه‌مه‌ش به‌ واتا لە یەک کاتژمێردا 10 هاوژین جیابوونەتەوە و لە رۆژێکدا 224 هاوژین له‌یه‌كدى جیابوونه‌ته‌وه‌، هەروەها چوار هەزار و 259 جیابوونەوەش لە دەرەوەی دادگاکان تۆماركراون.
شایه‌نى باسه‌ بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانیش، کە لە ئاداری ئه‌مساڵدا بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو 55 هەزار و 896 کەس هاوسەرگیرییان کردووە، لە بەرامبەردا 13 هەزار و 967 ژن و مێرد جیابوونەتەوە. زۆرترین جیابوونەوەش لە دادگەکانی دهۆک و هەولێر لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵان بووه‌.له‌ شه‌ش مانگى رابردوودا له‌ هه‌ر رۆژێكدا 224 هاوسه‌ر له‌یه‌كدى جیابوونه‌ته‌وه‌.
کامەران کەریم