زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پرۆژەیەكی گەورەی قیرتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە شاری زاخۆ جێبەجێ كرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی پێشمەرگە بە درێژایی 1100 مەتر و بە پانی 25 مەتر لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆ، بە گوژمەی 943 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ جێبەجێ كرا.
ئەو پرۆژەیە كاریگەریی باشی لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و پەرەپێدانی پرۆژەكانی شاری زاخۆ دەبێت، هاوكات ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کامەران کەریم