زایەڵە - دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 2 تریليۆن و 100 مليار دينار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو، هەر مانگی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە كۆی گشتی بڕی 2 تریليۆن و 100 مليار دینار بۆ مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.