زایەڵە – باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا جەختی لەسەر بەدواداچوونی جدی بۆ دەرکردنی گروپە چەکدارەکانی نەیاری ئەو وڵاتە لە خاکی عێراق کرد.
محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی یێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەلعالەم وتی: دەبینین کە ئیرادەی حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران و گواستنەوەیان بۆ کەمپی ئاوارەکان، جدییە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ کۆمیتەی هاوبەشی ئێران و عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی ئەمنیی نێوان دوو وڵات هەڵسەنگێنێت.