زایەڵە - وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوومانگدا زیاتر لە 720 هەزار کەس لە هەرێم کارتی بایۆمەتریان دەرکردووە، دەشڵێت پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریش بەردەوامە .
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتریان هەیە دوو ملیۆن و 700 هەزار کەسن، پارێزگای سلێمانیش لە ریزبەندی یەکەمی پارێزگاکانە کە هاوڵاتیانی زۆرترین کارتی دەنگدانی بایۆمێتریان دەرهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو:ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتریان دەرهێناوە لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ملیۆنێک و 56 هەزار کەسن و لە هەولێریش زیاتر لە 900 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش نزیکەی 700 هەزار کەسە.
کامەران کەریم